شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن لە سوریا توندتر بوو
لە کاتێکدا کە پێکدادانەکانی نێوان رژێم و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری سووریا بەردەوامە لە توندتربوون، باس لەوە دەکرێت کە ئۆپۆزسیۆن یەک کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە دوورە.
ئەو هێرشانەی کە لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دژی رژێمی سوریا دەستیپێکردووە بەردەوامن کە رایانگەیاندووە "لە چەند هەفتەی رابردوودا وەڵامی زیادبوونی هێرشەکانی هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا و سوریایان داوەتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشووری ئیدلب."
راگەیەندرا کە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان کە لە هێرشەکانی ٢٧ی ئەم مانگەدا هەندێک شارۆچکەی نزیک حەلەبیان کۆنترۆڵکردووە، تەنها ١٠ کیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورن.
باس لەوە دەکرێت کە ئۆپۆزسیۆن کە هاوکات هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی نەیرەب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی ناوچەکەیان کۆنترۆل کردووە.
ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بانگەشەی ئەوە کرا کە ئۆپۆزسیۆن ڕێگای خێرای ئێم ٥ی نێوان حەلەب و دیمەشقی پایتەختی لە نزیک شارۆچکەی زەربە کە ١٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری حەلەبەوە دوورە و یەکتربڕینی ڕێگای خێرای ئێم ٥ و ئێم ٤ لە نزیک سەراقیبە کۆنترۆڵ کردووە.
یەکگرتنی ڕێگاوبانەکانی ئێم ٥ و ئێم ٤ سەرەتا دیمەشقی پایتەخت بە لازقیە و دواتر بە حەلەب دەبەستێتەوە.
ئەمڕۆش باس لەوە کرا کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە گوایە گرد و ناوچە گرنگەکانی ستراتژیکیان لە لادێکانی حەلەب گرتووە، تەنیا یەک کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە دوورن.
ئۆپۆزسیۆن کە بەشێکی زۆری شاری ئیدلب و ناوچە بچووکەکانی پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە و حەمای دراوسێی کۆنترۆڵکردووە، رژێمی سوریا بەوە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەوڵدەدات دەست بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە نزیک سنووری تورکیادا بگرێت بە سودوەرگرتن لەو ژینگە ململانێیەی کە هەیبووە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە ناوچەکەدا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد و دەروازەکانی گوندەکەیان داخست.